سعودیە پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات
وێستگەنیوز-
سعودیە پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئازاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "شانشینی سعودیە پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتننامەکە دەکات، کە مەرجە یەکخستنی تەواوی دامەزاروە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە نێو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریادا دیاری دەکات".
لە بەیاننامەکەدا سعودیە، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ یەکڕیزی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا نوێ کردەوە.
دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا له دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
AM:08:27:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت