ئه‌مریكا: ده‌بێت حه‌ماس ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانی بێت و غه‌ززه به‌جێبهێڵێت
ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی كۆشكی سپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وێستگه‌نیوز-
ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی كۆشكی سپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه پێویسته كاتێك بۆ دانوستانه‌كانی ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان و ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس دابنرێت.
ستیڤ ویتكۆف ئه‌و لێدوانه‌ی بۆ فۆكس نیوز داوه به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌وحه بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوبژیوانانی قه‌ته‌ری و میسریه‌وه بكات كه سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیاره.
لێدوانه‌كه‌ی ویتكۆڤ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌فدی ئیسرائیل به‌ڕێكه‌وت بۆ پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و میسر خولێكی نوێی دانوستانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا ویتكۆف جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پته‌وی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته "حه‌ماس واز له چه‌كه‌كانی بهێنێت و غه‌ززه به‌جێبهێڵێت".
وتیشی: "پێموایه جگه له ڕۆیشتن هیچ به‌دیلێكی تریان نییه و ئه‌گه‌ر بڕۆن هه‌موو شتێك له‌سه‌ر مێز ده‌بێت بۆ ئێمه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و دانوستانانه‌ی كه ئاده‌م بۆهله‌ر، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری بارمته‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌نجامی دا، "كاتی" بوون و تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی به‌رچاویان نه‌بووه.
رۆبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی ستیڤ ویتكۆف، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی گرێبه‌ستی دیله‌كان، به هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی قه‌ته‌ر.
PM:11:05:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت