شه‌رع: دڵسۆزانی ئه‌سه‌د و ده‌وڵه‌تێكی بیانی له پشت هێرشه‌كانه‌وه‌ن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا، له رووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه به "دڵسۆز بۆ ئه‌سه‌د و وڵاتێكی بیانی" وه‌سفی كردن و و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ن كه توندوتیژییه‌كانیان لێكه‌وته‌وه".
شه‌رع له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: " وشتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی تائیفەی عەلەوی، هەڕەشەی بۆ سەر ئەرکەکەمان بۆ یەکخستنی وڵات دروستکردووە. خەباتمان کرد بۆ بەرگریکردن لە ستەملێکراوان، قبوڵ ناکەین خوێنی ناڕەوا بڕژێت، یان بێ سزا یان بێ حساب تێپەڕێت، تەنانەت لە نێو نزیکترین کەسەکانیشدا لێمان".
وتیشی: " لایەنگرانی سەر بە فیرقەی چواری ماهر ئەسەدی برای ئەسەد و هێزێکی بیانی، ئەو پێکدادانانەیان هەڵگیرساندووە، بۆ وروژاندنی نائارامی و دروستکردنی ململانێی تائیفی".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هێزێكی بیانی، کە لە واقیعی نوێ لە سوریادا دۆڕان، هاوپەیمانی دێرینی ئەسەد بوون بەشداربوون لەو كردەوانە"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (ئێران).
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌وهۆیه‌وه چەندین لایەن چوونە ناوچەكانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا و پێشێلکاری زۆر رویانداوە و بووە دەرفەتێک بۆ تۆڵەسەندنەوە.
روونیشیكرده‌وه كه "رووداوەکانی سوریا کاریگەرییان لەسەر پرۆسەکە دەبێت و ئەوەندی بتوانن هەوڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخەکە دەدەن".
هاوكات شه‌رع لێدوانه‌كانی به‌رپرسه‌كانی ئیسرائیلی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بووه‌ته جێی مه‌ترسی و به "قسه‌ی پوچ" وه‌سفی كردن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به مه‌رجی نوێ بۆ مانه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وامن و ره‌تیكرده‌وه ئاشكرای بكات كه ئایا داوا له مۆسكۆ كراوه ئه‌سه‌د راده‌ست بكاته‌وه یان نا.
سه‌رۆكی سوریا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتۆن وتی: "تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپدا نییه، به‌ڵام ده‌رگای سوریا كراوه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن".
PM:09:40:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت