تره‌مپ چی له زێلێنسكی ده‌وێت؟ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی هه‌واڵی (NBC news) له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به یاریده‌ده‌ره‌كانی وتووه كه رێككه‌وتنی كانزاكانی ئه‌مریكا و ئۆكرانیا به‌س نابێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و هاوبه‌شكردنی زانیاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ كیێڤ. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئۆكرانیا خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له سعودیه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماده ده‌كه‌ن.
تۆڕه‌كه له زاری به‌رپرسانه‌وه ده‌ڵێت: "تره‌مپ ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشكێكی له سامانه كانزاییه‌كانی ئۆكرانیادا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر به دانوستانه‌كانی ئاشتی ببینێت، له‌وانه‌ش ئاماده‌یی بۆ ته‌نازول كرد و ده‌ستبه‌رداربوونی خاكی ئۆكرانیا بۆ روسیا".
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت زێلێنسكی هه‌ندێك هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن له ئۆكرانیا بنێت و ره‌نگه ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی روسیا له ئۆكرانیا، به‌رپرسان رایانگه‌یاند هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه راگرتنی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ كیێڤ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی روسیا هه‌بووبێت، ده‌شڵێن: "پێده‌چێت ئه‌م هێرشه گه‌ورانه پێش راگرتنی زانیاری هه‌واڵگری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا پلانیان بۆ دانرابێت".
باسیشیان له‌وه كردووه كه "ئه‌مریكا هێشتا زانیاری هه‌واڵگری به‌رگری ده‌داته ئۆكرانیا ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات به‌رگری له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی روسیا، به‌ڵام زانیاری نادات كه یارمه‌تی ئۆكرانیا بدات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی روسیا".
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا زانیاری له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی روسیا و وێنه‌ی مانگی ده‌ستكردی داوه‌ته ئۆكرانیا. هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان ئێستا كارده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بۆشایی، به‌ڵام نه‌بوونی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ئێستاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆكرانیا هه‌یه، به وته‌ی به‌رپرسێكی ڕۆژئاوایی كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كه‌دا كردووه،، "نه‌بوونی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا هه‌موو ڕۆژێك زیان به ئۆكرانیا ده‌گه‌یه‌نێت، و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵوێستێكی له‌بارتر به روسیا ده‌به‌خشێت”.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆشكی سپی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكاری و هه‌واڵگری بۆ ئۆكرانیا. به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، گه‌شبینن به‌وه‌ی كه ده‌توانرێت ڕه‌وتی چه‌ك و كه‌ره‌سته و هاوبه‌شكردنی زانیاری بگه‌ڕێندرێته‌وه.
PM:11:39:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت