ئەمەریکا کۆتایی بە لێخۆشبوونی عێراق هێنا بۆ کڕینی گاز لە ئێرانەوە


وێستگەنیوز-

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی بەو لێخۆشبوونە هێنا، کە رێگەی بە حکومەتی عێراقی دەدا گازی ئێرانی بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.


تامی بروز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، "ئەمەریکا رێگە بە تاران نادات هیچ بڕە یارمەتییەکی ئابووری و دارایی بدرێت، ئامانجی سەرۆک لەم فشارە کۆتاییهێنانە بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران و کەمکردنەوەی بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێران و رێگرتن لە پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمەریکا پێداچوونەوە بە هەموو ئەو دەستبەرداربوونانەی هەن لە سزاکان دەکات، هەر پاڵپشتی ئابووریی پێشکەش بە ئێران دەکەن، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بە زووترین کات کۆتایی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی وزە ئێرانییەکان بهێنێت".

ئەمریکا لە ساڵی 2018وە دەیان جار لێخۆشبوونی لە سزاکان بۆ عێراق نوێکردووەتەوە، تاوەکو بتوانێت وزەی ئێران بکڕێت، بەڵام رۆژی شەممە لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتاییهات و ئەمریکاش نوێی نەکردەوە.


AM:08:42:09/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت