حەماس: ئاماژەی ئەرێنی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە هەیە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، شاندێکی حەماس بۆ پرسی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئاماژەی ئەرێنی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە لە ئارادایە.


ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاداری 2025، لە راگەیەندراوێکدا عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، "لە کاتێکدا شاندێکی حەماس بۆ پرسی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرەیە، گەشبینین بەوەی ئاماژەی ئەرێنی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی تایبەت بە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە هەیە".

ئاماژەی بەوە کرد، "هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیر (میسر و قەتەر) بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە".

رۆژی 1ی ئاداری 2025، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لە غەززە کۆتایی هات.


PM:10:56:08/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت