وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ نامەیەکمان لە ترەمپەوە پێنەگەیشتووە


وێستگەنیوز- AFP

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ نامەیەکیان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە پێنەگەیشتووە لەبارەی دانوستانکردن سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.


ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ناردنی نامە بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە گوێمان لەوە بووە کە سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی ناردووە، بەڵام تا ئێستا هیچمان پێنەگەیشتووە".

دوێنێ هەینی 7ی ئاداری 2025. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاشکرایکرد، "لە بارەی رێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، رۆژی پێنجشەممە نامەیەکم بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردووە".





PM:09:16:08/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت