له ئه‌ڵمانیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به قه‌ره‌باڵغییه‌كدا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له شاری مانهایم له باشوری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆردا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووه به ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا له مانهایم و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منییان ده‌ستپێكردووه و "تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه و رون نییه تۆمه‌تباری دیكه هه‌بن یان نا".
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له‌كاتی رووداوه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك بینراون كه له‌سه‌ر زه‌وی پاڵكه‌وتوون.
رووداوه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیاله‌نێویاندا ناوچه‌ی راینلاند، بۆ به‌شداریكردن له نمایشه‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵ.
PM:05:59:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت