جه‌واد زه‌ریف ده‌ستی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئێران كێشایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
رۆژی یه‌كشه‌ممه میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ستی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتژی كێشاوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز رایگه‌یاند كه "دوای دانیشتنی دۆسیه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولناسر هێممه‌تی، وه‌زیری دارایی له پۆسته‌كه‌ی، دوو سه‌رچاوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زه‌ریفیان پشتڕاست كرده‌وه".
مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانی وه‌ك یاریده‌ده‌ر بۆ كاروباری ستراتیژی د‌یاریكردبوو.
زه‌ریف كه له نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2021 له سه‌رده‌می حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نزیك له چاكسازیخوازان بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرای له‌گه‌ڵ هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی هه‌بێت. رۆڵێكی سه‌ره‌كی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پزیشكیاندا بینی، و به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا كرد.
زه‌ریف ئه‌ندازیاری ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی ئێرانه كه ئێران له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی دا بۆ سووككردنی سزاكان له به‌رامبه‌ر كۆت و به‌ندكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتنه له ساڵی 2018دا كۆتاییهات كاتێك ئه‌مریكا له سه‌رده‌می خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا كشایه‌وه و سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.
پزیشكیان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا داوای كرد ئێران به‌رووی جیهاندا كراوه‌تر بێت به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی له "گۆشه‌گیری"، به‌ڵێنیدا ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی زیندوو بكاته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراون.
PM:11:38:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت