به‌ریتانیا به 5000 مووشه‌ك پاڵپشتی زێلێنسكی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ كیێڤ له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی روسیا، كیه‌ر ستامه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، شانشینی یه‌كگرتوو بڕی 1.6 ملیار لیره (2 ملیار دۆلار) بۆ دابینكردنی پێنج هه‌زار مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا ته‌رخان ده‌كات.
ستامه‌ر دووپاتی كرده‌وه كه چه‌ند وڵاتێك خواستی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌وروپییه پلان بۆ داڕێژراوه‌ی كه ئه‌و وڵاتانه له‌خۆده‌گرێت كه ئاماده‌ن هاوكاری ئۆكرانیا بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له له‌نده‌ن وتی: "چه‌ند وڵاتێك ئه‌مڕۆ ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ده‌یانه‌وێت به‌شێك بن له‌و پلانه‌ی كه ئێمه په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین بۆ هاوكاری ئۆكرانیا".
وتیشی: "ئه‌وه بۆ ئه‌وان جێده‌هێڵم كه لێدوانی خۆیان بده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به ته‌واوی چۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌شدارییه بكه‌ن، به‌ڵام توانیمان له‌كاره‌دا به‌ره‌و پێش بچین".
ستامه‌ر دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی و فه‌ره‌نسا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر "پلانێك بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ"ی نێوان ئۆكرانیا و روسیا.
له‌لێدوانێكدا بۆ بی بی سی وتی: "به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ره‌نگه یه‌ك یان دوو وڵاتی دیكه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگه‌كان، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌و پلانه تاووتوێ ده‌كه‌ین".
ستامه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕوای به‌وه هه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له ئۆكرانیای ده‌یه‌وێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام بێت، پێویست به گه‌ره‌نتی ئه‌منیی ئه‌مریكا ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ریتانیا به ئاماده‌بوونی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، میوانداری لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای كرد بۆ تاووتوێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا و رێگاكانی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه.
PM:11:11:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت