ئه‌حمه‌د شه‌رع لیژنه‌یه‌كی له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی "ئیعلانی ده‌ستووری" پێكهێنا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا لیژنه‌یه‌كی بۆ نووسینه‌وه‌ی "ئیعلانی ده‌ستووری" بۆ قۆناغی راگوزه‌ر پێكهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كوردێكی تێدا بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع به بڕیارێك لیژنه‌یه‌كی له حه‌وت كه‌سی "شاره‌زا" پێكهێنا كه هیچیان كوردنین و به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی پێشوو، هه‌موویان سه‌ر به گرووپه‌كه‌ی خۆی (ده‌سته‌ی ته‌حریری شام)ن.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و حه‌وت كه‌سه پێشنیازه‌كانیان سه‌باره‌ت به "ئیعلانی ده‌ستووری" بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ده‌نووسنه‌وه و دواتر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه.
حاكم شێخ له‌تیف شاره‌زای كاروباری یاسایی و په‌رله‌منتاری پێشووی كورد، له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته تاكڕه‌وییه‌كانی و ئه‌مڕۆ فه‌رمانێكی ده‌ركردوه به دیاریكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ نوسینی (ئیعلانی ده‌ستووری) كه حه‌وت كه‌سن و هه‌موویان له گروپه‌كه‌ی سه‌ر به‌خۆنی و هیچ كوردیشیان تێدا نییه".
حاكم شێخ له‌تیف كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری عیراق بووه، ده‌ڵێت: "هه‌ر خۆی شتێك نیه به‌ناوی ئیعلانی ده‌ستووری، ته‌نها ده‌یه‌وێت وه‌سیقه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بدات به خۆی".
PM:09:14:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت