وه‌لید جونبوڵات هۆشداری ده‌دات له پیلانگێڕی "مه‌ترسیدار" بۆسه‌ر عه‌ره‌ب
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌لید جونبوڵات، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی پێشكه‌وتنخوازی لوبنان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه دیمه‌شق، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی پیلانگێڕی "مه‌ترسیدار" بۆسه‌ر عه‌ره‌ب هه‌یه و ده‌ڵێت: "پیلانێك بۆ تێكدانی سوریا و ناوچه‌كه هه‌یه".
وه‌لید جونبوڵات وتی: "داگیركارییه‌ك له باشووری لوبنان هه‌یه"، هیوای ده‌ربڕی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌لایه‌ن جۆزێف عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان و نه‌واف سه‌لام سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی باڵاده‌ست ئه‌نجام ده‌درێن، هاوكاربن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب له سوریا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئیسرائیل ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان و مه‌زهه‌به‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی كۆنه. پڕۆژه ته‌وراتییه‌كه‌ی هیچ سنوورێكی نییه له كه‌ناری ڕۆژئاواوه تا خاكی كه‌نعان و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئیسرائیلی مه‌زن ده‌دات".
ئه‌و سه‌ركرده لوبنانییه داواشی له سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان كرد "پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن".
جونبوڵات هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پارتی سۆسیالیستی پێشكه‌وتنخواز دژی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیله و هه‌رواش ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین داده‌مه‌زرێت و پرسی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
له كۆتایی وته‌كانیدا جونبوڵات هۆشداری له پیلانه‌كانی ئیسرائیل له سوریا دا و رایگه‌یاند كه "خه‌ڵكی ئازادی جه‌به‌ل ئه‌لعه‌ره‌ب (دروزه‌كان) ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و پیلانانه بن”.
PM:08:30:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت