ئەردۆغان بۆ پەکەکە: ئەگەر لەم پرۆسەیەدا فێڵ بکرێت، لە کەس خۆش نابین
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایدەگەیەنێت، ئەگەر لەم پرۆسەیەدا فێڵ بکرێت، لە کەس خۆش نابن.
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "هیوادارم ئەم دەستی ئاشتییەی ئێمە لە هەوادا نەمێنێتەوە، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی پێیانداوین جێبەجێ نەکەن، چیتر بەزەییمان نابێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "با کەس لەبیری نەچێت، کاتێک هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە دەڕۆن، ئێمە لەگەڵ یەکدی بە تەنیا دەمێنینەوە و، ئەگەر بیانەوێت فریومان بدەن، ئێمە بەرد لەسەر بەرد ناهێڵینەوە".
ئەردۆغان وتی، "کاتێک تورکیای بێ تیرۆرمان بەرهەم هێنا، هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەردەم وڵاتەکەماندا بووەستێت".
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، "لەم پرۆسەیەدا، هیچ شتێک ڕوونادات کە شەهیدەکانمان پێی ناڕەحەت بن".
PM:09:16:01/03/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت