تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینی بۆردوومانکرد
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، سوپای تورکیا و گرووپە هاوپەیمانەکانی بە چەکی قوورس دەورووبەری بەنداوی تشرینیان بۆردوومانکرد.
ئاژانسەکە لەبارەی زیانی بۆردوومانەکە، لەبارەی زەرەرو زیانەکانی بۆردوومانەکە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی لە کانونی یەکەمی 2024ەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق زیادکردووە.
PM:04:15:01/03/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت