بلومبێرگ: تره‌مپ بڕیاریدا ئۆكرانیا بفرۆشێت
وێستگه‌نیوز-
میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه زاره‌كییه چڕكرده‌وه كه له نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی له‌ناو كۆشكی سپی روویدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه باس له هه‌نگاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كرێت كه تره‌مپ بیری لێده‌كاته‌وه.
ئاژانسی بلومبێرگ له زاری راوێژكارێكی ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا ڕه‌نگه فشاره‌كانی له‌سه‌ر كیێڤ زیاد بكات، له هه‌مان كاتدا خۆی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به‌دوور بگرێت".
ئاژانسه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌وروپییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ی به "كاره‌ساتێكی نووسینگه‌ی كۆشكی سپی " وه‌سفكرد و به بۆسه‌یه‌كی ده‌زانن و ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات خۆی كۆبكاته‌وه و بۆ قۆناغی داهاتوو خۆی ئاماده بكات.
به‌رپرسانی ئه‌وروپا پێیان وایه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری فرۆشتنی ئۆكرانیای داوه.
دیداره‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ زێلنسكی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له كۆشكی سپی كه‌شێكی گرژ و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ردوو سه‌ركرده له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان گفتوگۆیه‌كی گه‌رمیان ئه‌نجام دا.
دوای ئه‌و مشتومڕه، كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، زێلێنسكی كۆشكی سپی به‌جێهێشت به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی پلان بۆ داڕێژراو واژۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكێك له زه‌وییه ده‌گمه‌نه‌كانی ئۆكرانیا بداته ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا بۆ كیێڤ دابینكرابوو.
هه‌نگاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه تره‌مپ بیر له چه‌ند هه‌نگاوێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كاته‌وه، له‌وانه وه‌ستاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا.
ئه‌و به‌رپرسه - له لێدوانه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی – باسی له‌وه‌شكرد كه ته‌قینه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بۆسه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ست نه‌بووه، هه‌روه‌ها پلانی كۆشكی سپی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتی بووه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ بیر له كۆتاییهێنان به ناردنی هه‌موو هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بدرێت، ئه‌وا ڕادار و ئۆتۆمبێل و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌به‌های ملیاره‌ها دۆلار.
هۆكاره‌كانی توڕه‌بوون
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاكسیۆس له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفی كردوون، رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك ده‌ستی پێكرد كه زێلێنسكی ره‌تیكرده‌وه دان به لێدوانه‌كانی جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆك بنێت، كاتێك رووبه‌ڕووی بووه‌وه و وتی "ئایا له ته‌واوی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جارێك وتت سوپاس؟".
دوو سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، یه‌كێك له هۆكاره بچووكه‌كان كه تره‌مپی توڕه كردووه ئه‌وه‌یه كه زێلێنسكی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه قاتی له‌به‌ر نه‌كردووه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی به ئاكسیۆسی وتووه كه ئۆكرانییه‌كان "یارییان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه و ئه‌مڕۆ خاڵی وه‌رچه‌رخان بووه و سه‌رده‌می چه‌َكه سپییه‌كانی زێلێنسكی له واشنتۆن كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ئه‌و دركی پێ نه‌كردووه”.
ڕۆژنامه‌ی "زه ئیكۆنۆمیست"ی به‌ریتانی له زاری په‌رله‌مانتارێكی ئۆكرانی نزیك له زێلێنسكی بڵاویكرده‌وه كه له میانی دیداره‌كه‌ی دوێنێی تره‌مپ و زێلێنسكی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كێشه‌كه بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئۆكرانییه ده‌ڵێت: "دی ڤانس دڵخۆش ده‌ركه‌وتووه كه دانوستانه‌كان ئه‌نجام نه‌دراون، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كی باشی كردووه و ئه‌ركه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی جێبه‌جێ كردووه"، وه‌ك باسی ده‌كات.
سه‌رچاوه: جه‌زیره + میدیای رۆژئاوا
PM:02:23:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت