بڕیاری داخستنی سكایپ درا
وێستگه‌نیوز-
دوای 22 ساڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاری داخستنی سكایپی دا و بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به ته‌واوی دابخرێت و بچێته پاڵ مایكرۆسۆفت تیمز.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی سكایپ تا ماوه‌یه‌كی كه‌می تر به‌رده‌ست ده‌بێت و دوای ئه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێبكه‌ن و بۆ هه‌میشه داده‌خرێت.
مایكرۆسۆفت رۆژی هه‌ینی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند داخستنی سكایپ یارمه‌تی مایكرۆسۆفت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رنجی خۆی زیاتر بخاته سه‌ر تیمز (Teams) كه خزمه‌تگوزارییه‌كی تایبه‌تی دیكه‌ی كۆمپانیاكه‌یه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه مایكرۆسۆفت وایكردووه به‌كارهێنه‌رانی سكایپ هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن، چونكه ده‌توانن به ئاسانی زانیارییه‌كانیان و نامه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به ئاسانی له سكایپه‌وه بۆ ناو به‌رنامه‌ی تیمز به خۆڕایی بگوازنه‌وه.
سكایپ، تۆڕێكی په‌یوه‌ندیكردنه كه له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن نیكۆلاوس زینسترۆمی سویدی و جانوس فریس-ی دانیماركییه‌وه دروستكراوه. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه توانی له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000دا به په‌یوه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆیی هه‌رزان خه‌ڵك بۆلای خۆی رابكێشێت و ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌بوو.
له ساڵی 2005 كۆمپانیای بازرگانی ئه‌لیكترۆنی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئیبه‌ی (ebay) سكایپی كڕی و له ساڵی 2011 مایكرۆسۆفت له گووگڵ و فه‌یسبووكی برده‌وه و سكایپی به بڕی 8.5 ملیار دۆلار كڕی.
له‌و كاته‌دا سكایپ مانگانه نزیكه‌ی 150 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام تا ساڵی 2020 ئه‌و ژماره‌یه بۆ 23 ملیۆن كه‌س دابه‌زیبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له سه‌رده‌می په‌تای كۆڤید-19دا جارێكی تر ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له لوتكه‌ی خۆیدا سه‌دان ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پلاتفۆرمه‌كه له ڕكابه‌ره‌كانی وه‌ك زووم (Zoom) و سڵه‌ك (Slack) كه ساده‌تر و متمانه‌پێكراوترن، دواكه‌وتووه.
له سه‌رده‌می په‌تای كۆڤید و زیادبوونی كاركردنی كارمه‌ندان له ماڵه‌وه، مایكرۆسۆفت بڕیاریدا وه‌به‌رهێنانی زیاتر له به‌رنامه‌ی تیمزی مایكرۆسافت بكات و به تێكه‌ڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی تری ئۆفیس هه‌وڵیداوه به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیاكان بۆ خۆی ڕابكێشێت كه پێشتر به‌شێكی به‌رچاو بوون له به‌كارهێنه‌رانی سكایپ.
مایكرۆسۆفت ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند سكایپ ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له داڕشتنی په‌یوه‌ندییه مۆدێرنه‌كان. "شانازی ده‌كه‌ین كه به‌شێك بووین له‌م گه‌شته و رۆژی 5ی ئایاری 2025 داده‌خرێت".
AM:11:53:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت