رۆیته‌رز: ئیسرائیل فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی سوریا به 'لاواز'ی بهێڵێته‌وه
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئیداره‌ی نوێی سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری چوار سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئیسرائیل فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی سوریا به "لاوازی" بهێڵێته‌وه و نه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز.
ئه‌و چوار سه‌رچاوه‌یه به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه كه ئیسرائیل داوای له ئه‌مریكا كردووه كه رێگا به روسیا بدات دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له سوریا بمێنێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی توركیا له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له كاتی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا رووبه‌ڕووی فشارێكی توند بووه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیسرائیل واشنتۆنیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانڕه‌وا نوێیه‌كانی سوریا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئیسرائیل.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م فشارانه ئاماژه‌ن بۆ هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی ئیسرائیل بۆ كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له قۆناغێكی گرنگدا بۆ سوریا، له كاتێكدا فه‌رمانڕه‌وا نوێیه‌كان له سوریا هه‌وڵی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و رازیكردنی واشنتۆن بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكی و كه‌سێكی دیكه‌ی ئاگادار له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڵێن كه "له كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی شوباتدا له واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌كانی دواتر له ئیسرائیل له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئیسرائیل ئه‌و بۆچوونانه‌ی گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان".
بنكه‌ی ده‌ریایی ته‌رتوسی روسیا و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له سوریا دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كین بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تا ده‌گاته ئه‌فریقا.
PM:10:14:28/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت