تره‌مپ له زێلێنسكی توڕه ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وتووێژه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی هاوتا ئۆكراینییه‌كه‌ی له كۆشكی سپی گه‌یشته ئاستی ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی تره‌مپ به توڕه‌ییه‌وه به زێلێنسكی بڵێت: "پێویسته سوپاسگوزار بیت".
به گوێره‌ی ئاژانسه جیهانییه‌كان، تره‌مپ به زێلێنسكی وتووه كه لێدوانه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی بێڕیزی تێدایه و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی خۆی خستووه‌ته "كێشه"وه و "هیچ كارتێكی دانوستانی نییه"، پێیشی وتووه "پێویسته سوپاسگوزار بیت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانه‌ی پێشوازیكردنی ئه‌مڕۆی له ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له ئۆكرانیا "تاڕاده‌یه‌ك نزیكه".
ترامپ به زێلێنسكی وت كه سه‌ربازه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئازا بوون كه باوه‌ڕ ناكرێت و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ "جۆره جیاوازه‌كانی به‌كارهێنان وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه" به‌كاربهێنرێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنی كانزاكان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا واژۆ ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ روسیا زۆر باشن.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تره‌مپی راگه‌یاند كه نابێت هیچ "سازشێك" له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا بكرێت له‌كاتێكدا هه‌ردوولا دانوستان ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه دوای له‌شكركێشی مۆسكۆ.
زێلێنسكی كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی‌دا وێنه‌ی دڕنده‌ییه‌كانی جه‌نگی پیشانی تره‌مپ دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نابێت هیچ "سازشێك له‌گه‌ڵ بكوژێك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان" هه‌بێت. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "پێموایه سه‌رۆك ترامپ له به‌ره‌ی ئێمه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی پێشوازی له هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی كرد بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كانزا ده‌گمه‌نه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ روسیا.
PM:09:12:28/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت