هەڵوێستی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەسەر پەیامەکەی ئۆجەلان
وێستگەنیوز-
کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆیان راگەیاند.
کۆشکی سپی ئەمەریکا لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پە-کە-کە رایگەیاند، "پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکەدا".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "ئێمە پێشوازی لە بەرەوپێشچوون بەرەو ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی تورکیا دەکەین کە هاوپەیمانێکی نزیکی ناتۆ و هاوبەشێکی لەمێژینەی دژی تیرۆرە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو لایەک هاندەدەین لە پڕۆسەیەکی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی یاسا".
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، "بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی ململانێ و پەرەپێدانی سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بە گشتی".
AM:12:02:28/02/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت