ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر قه‌واره، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سزا نوێیه‌كان 17 قه‌واره و 13 كه‌شتی و 4 كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی نه‌وتی ئێران ده‌گرێته‌وه.
هاوكات تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا 16 دامەزراوە و کەشتی دەستنیشانکردووە کە کار بۆ پیشەسازیی نەوت و پیترۆکیمیای ئێران دەکەن.
بروس وتی: "وەزارەتی دەرەوە و نووسینگەی کۆنترۆڵی کەلوپەلی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینە (OFAC) سزایان بەسەر 22 کەسایەتی سەپاندووە و 13 کەشتییان وەک موڵکی بلۆککراو ناساندووە، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە پیشەسازیی نەوتی ئێران."
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌پاند كه به وته‌ی خۆی كارئاسانی ده‌كات بۆ ناردنی ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئێران به به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ چین.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوایین سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی تاران ئیدانه كرد و ئه‌و سزایانه‌ی به ناڕه‌وا و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له قه‌ڵه‌م دا.
PM:07:47:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت