ناتانیاهۆ: رێگا ناده‌ین به بوونی هیچ هێزێكی حكومه‌تی سوریا له باشووری ئه‌و وڵاته
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه لێبوورده نابێت به‌رامبه‌ر بوونی هیچ هێزێكی حكومه‌تی سوریا له باشووری ئه‌و وڵاته و داوای كرد ناوچه‌كه له چه‌ك دابماڵرێت، ده‌شڵێت: " رێگا ناده‌ین به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له باشووری سوریا".
له‌گه‌ڵ داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل هێزه‌كانی گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی پارێزراوی ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوخۆی سوریا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "ئیسرائیل پێگه‌كانی خۆی له‌وێ وه‌ك رێكارێكی به‌رگری و به‌پێی پێویست ده‌پارێزێت".
نه‌تانیاهۆ له میانی ئاهه‌نگی ده‌رچوون له كۆلێژێكی سه‌ربازی باسی له‌وه كرد كه "رێگه ناده‌ین هێزه‌كانی ده‌سته ته‌حریری شام یان سوپای نوێی سوریا بچنه ناو خاكه‌كانی باشووری دیمه‌شقه‌وه، داوای داماڵینی ته‌واوه‌تی باشووری سوریا له چه‌ك ده‌كه‌ین، له پارێزگاكانی قونه‌یتره، درعا و سوه‌یدا‌ء.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه كه رێگا به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناده‌ین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له باشووری سوریا. دروزه‌كان له سوریا و ئیسرائیل كه‌مینه‌یه‌ك پێكده‌هێنن.
سوریا داوا ده‌كات ئیسرائیل هێزه‌كانی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی سوریا پێشێلكردنی ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كردووه.
PM:10:35:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت