فەرەنسا.. پزیشکێک دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر 299 کەس ئەنجامداوە
وێستگەنیوز_
لە رووداوێکی کەم وێنەدا، پزیشکێک لە فەڕەنسا، بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر 299 کەس، کە زۆربەیان منداڵن دادگایی دەکرێت.
میدیاکانی فەرەنسا بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە دەڵێن: تۆمەتبار "ژۆیل لی سکۆرنێکن" کە پێشتر پیشەی پزیشکی نەشتەرگەری بووە لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا، توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەر بە 299 چارەخواز ئەنجامداوە، کە زۆربەریان منداڵ بوون، بەمەش چاوەڕوان دەکرێت، بەلایەنی کەمەوە بە 20 ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆسیەکە لە ساڵی 2017دا دەستیپێکرد، کاتێک تۆمەتبارەکە هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی دراوسێیەکەیان کە تەمەن شەش ساڵان بوو، بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی لێکۆڵینەوە، دوای پشکنینی ماڵەکەی، زیاتر لە 300 هەزار وێنە و 650 گرتەی ڤیدیۆیی دەستدرێژیی سێکسی دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تۆمارکراون.
ئەو پزیشکە کە ئێستا تەمەنی 74 ساڵە، رۆژی دووشەممە 24ـی 2ـی 2025 لە شاری ڤانێس لە باکووری رۆژئاوای فەڕەنسا دادگاییکردنەکەی لەبەردەم سەدان قوربانی دەستپێدەکاتەوە.
PM:05:48:23/02/2025
ئهم بابهته 2036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت