لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا؛ سبەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز_AFP
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەر لەوەی سەردانی تاران بکات، گەشتی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باس لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سبەی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەیاندا، باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەرژەوەندییە دوو لایەنییەکانیان دەکەن، هەروەها جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان.
تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، دەیەوێت ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، پێشتریش لە ساڵی 2022 لەو بارەیەوە چەند دانوستاندنێکی لە نیوان کییڤ و مۆسکۆ ڕێک خستبوو.
PM:04:10:23/02/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت