بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ناردنی نەوتی بۆ سوریا دەستپێکردەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناردنی نەوتی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ دیمەشق دەستپێکردووە و بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانە 15 هەزار بەرمیل دەگاتە پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس.


ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، ئەحمەد سلێمان، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاندووە، "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناردنی نەوتی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ دیمەشق دەستپێکردووە".

وتەبێژی نەوتی سوریا ئاماژەی بەوەداوە، "بڕی ئەو نەوتەی دەنێردرێت، رۆژانە زیاتر لە 15 هەزار بەرمیلە. هەروەها گازی سروشتی و گازی ماڵانیش دەنێردرێت، بڕی گازە سروشتییەکە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجایە، کە دەنێردرێتە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا".

ئەمەش یەکەمجارە لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد، نەوتی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بنێردرێتە دیمەشق.


PM:09:54:22/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت