وه‌زیری به‌رگری روسیا هه‌ره‌شه له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئاندرێ بیلۆسۆڤ، وه‌زیری به‌رگری روسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ساته‌وه‌ختی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا هاتووه.
بیلۆسۆڤ له میانی مه‌راسیمی به‌خشینی ئه‌ستێره‌ی زێڕین به به‌شداربووانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی وتی: "ئه‌مڕۆ روسیا، گه‌یشتووه‌ته ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نووسساز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی وڵاتانی رۆژئاوا".
وتیشی: "ئێستا چاره‌نووسی وڵاته مه‌زنه‌كه‌مان په‌یوه‌سته به كاری هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێكه‌وه، متمانه‌مان به‌تواناتان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه قورسه‌كان".
سه‌ره‌ڕای ستایشی ئه‌م دواییانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییه‌كه‌ی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی كه ناوبراو هه‌وڵی ئاشتی ده‌دات، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی مۆسكۆی كرد.
جی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "واشنتۆن سزای توند به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنێت و ره‌نگه كرده‌وه‌ی سه‌ربازیش له دژی ئه‌نجام بدات، گه‌ر پوتین له‌سه‌ر ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا رێكنه‌كه‌وێت كه سه‌ربه‌خۆیی ئؤكرانیا له ماوه‌ی دووردا گه‌ره‌نتی بكات".
هه‌روه‌ها به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "بژارده‌ی ناردنی هێزی ئه‌مریكی بۆ ئۆكرانیا ئه‌گه‌ر مۆسكۆ به نیه‌تێكی باشه‌وه دانوستان نه‌كات، له‌سه‌ر مێزه‌كه ده‌مێنێته‌وه” و زمانێكی زۆر توندتری له پیت هێگسێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌كارهێنا كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هێز نانێرێته ناو خاكی ئۆكرانیا.
AM:10:48:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت