ترەمپ: پێم وانییە بەشداریکردنی زیلینسکی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی رووسیا و ئۆکراینا زۆر گرنگ بێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی رووسیا و ئۆکراینا زۆر گرنگ بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە لە فەلەستین دانراوە، وادەكات ئەو شارە ببێت بە ناوچەیەكی تەواو جیاواز.

ئەمڕۆ هەینی 20ی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "پێم وا نییە زۆر گرنگ بێت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە کۆبوونەوەی ئاگربەستی ئۆکرانیا و رووسیا ئامادەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زیلینسکی سێ ساڵ لەگەڵ سەرۆکێک کە نەیدەزانی چی دەکات لە گفتوگۆدا بوو و هیچی بەدەست نەهێنا"، مەبەستی ترەمپ لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکایە، هەروەها ترەمپ راشیگەیاند، "بەرپرسانی ئۆکراینا لە دانوستاندنەکاندا هیچ کارتێکیان نییە".

هەروەها ترەمپ لەبارەی غەززەوە وتی، "ئەو پلانەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە لە فەلەستین دانراوە، وادەكات ئەو شارە ببێت بە ناوچەیەكی تەواو جیاواز و پڕ لە جوڵەی بازرگانی"، ترەمپ تەنها پێشنیازی كردووە كە ئەو پلانە جێبەجێ بكرێت، دانیشتوانی ئەو ناوچەش لە شوێنێكی ئارامی نزیك كەرتەكە نیشتەجێی بكرێن.

وتیشی، "دڵنیام لەوەی كە جێبەجێكردنی پلانی ئاوەدانكردنەوەی غەززە سەركەوتو دەبێت، بەڵام تا ئێستا لەچوارچێوەی پێشنیازدایە، نەك ناچاركردن بەئەوەی دانیشتووانەكەی كۆچبكەن بۆئەوەی بتوانێت پلانەكە جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەمەریكا بەرپرسیارە لە ئەو ناوچە".


PM:09:37:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت