مەسعود پزیشکیان: تاران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بکات


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە تاران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بکات، بەڵام بەبێ هیچ مەرجێک.


ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە هەر لەسەرەتاوە وتومانە ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، بەڵام بەبێ هیچ مەرجێک".

پزیشکیان باسی لە ئیسرائیل کرد وتی، "زۆر کەس لە ئیسرائیل دەترسن، چونکە ئەمەریکا پاڵپشتی دەکات، ئێمە لە ئەمەریکا و قەوارەی زایۆنیستی نەترساوین و ناترسین".

وتیشی، "ناتوانن سەپاندنی سزاکان قبووڵ بکەین و دواتر جارێکی دیکە باسی دانوستان بکەین، ئەوانیش ناتوانن دەستیان بخەنە سەر ملی ئێمە و هەموو ئەو ئیمتیازاتانەیان بەدەستبهێنن کە ئەوان دەیانەوێت و دواتر ناوی بنێین دانوستان".


PM:08:23:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت