رۆیتەرز: ئیدارەی ترەمپ فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ترەمپ فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ هەینی 21ی شوباتی 2025، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر عێراق پابەندنەبێت، ئەگەر هەیە رووبەڕووی سزای هاوشێوەی سزاکانی سەر ئێران ببێتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، "ئیدارەی ترەمپ پێی وایە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت".

ئامانجی حکومەتی ئەمەریکا گۆشەگیرکردنی ئێرانە لە ئابووری جیهانی و نەهێشتنی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمەریکا وەک بەربەستێک لە پێشکەوتنی ئێران لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.





PM:05:43:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت