"رێبەری باڵای ئێران بەرهەمهێنانی ئەتۆمی حەرام کردووە"
وێستگەنیوز_
مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سیاسەت و ستراتیژی تاران سەبارەت بە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی زۆر روونە و رێبەری باڵای ئێران بەرهەم هێنانی ئەو جۆرە چەكەی حەرام كردووە.
رەوانچی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، ئەمریكا و ئیسرائیل ئەگەر تووشی هەڵەیەك ببن بەرامبەر ئێران، ئەوا باجی قورس دەبێت بۆیان.
دەشڵێت: هەلی گەورەی جیاواز لە ناوچەكەدا هەیە و دەبێت بۆ گەڕانەوەی پەیوەندی ئێران و سعوودیە كەڵكی لێوەربگرین.
هاوكات رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە وەڵامی لێدوانەكانی ئەم دواییەی رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا باس لەوەدەكات ئێران سەلماندوویەتی كە چەكی ئەتۆمی ناوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەروانی ئەوەین لە بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوێكی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ وزە كە بەردەوام بێلایەن و پڕۆفێشناڵ و دوور لە لایەنگریی سیاسی بدوێت.
AM:10:12:21/02/2025
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت