تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی نەیرەبی پارێزگای ئیدلب روویدا
وێستگەنیوز_
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سووریا، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی نەیرەب لە دەوروبەری ئیدلب ڕووی داوە و بووەتە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتی مەدەنی.
ئەمرۆ پێنجشەممە پارێزگاری ئیدلب ڕایگەیاند، "تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی نەیرەب لە پارێزگای ئیدلب ڕووی دا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتیی کوژران، کە بریتین لە پیاوێک، ژنێک و منداڵێک.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە، زیانێکی زۆری بە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێشی لای هاووڵاتیان دروست بووە، هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای جەستەی قوربانیی دیکەدا.
PM:01:53:20/02/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت