ناتانیاهۆ: سبه‌ی ڕۆژێكی سه‌خت ده‌بێت بۆ ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئیسرائیل ناوی ئه‌و بارمتانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه روفاته‌كانیان له كه‌رتی غه‌ززه وه‌رده‌گرێت.
له لێدوانێكی ڤیدیۆیدا، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "سبه‌ی ڕۆژێكی زۆر سه‌خت ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. رۆژێكی خه‌م و ماته‌مینی.."
وتیشی: "ته‌رمی چوار بارمته‌ی خۆشه‌ویستمان وه‌رده‌گرینه‌وه... خێزانه‌كانیان له باوه‌ش ده‌گرین و دڵی هه‌موو میلله‌ت شكاوه، دڵم شكاوه”.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حه‌ماس ناوی ته‌رمی ئه‌و بارمتانه‌ی راگه‌یاند كه به‌نیازه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاده‌ستی ئیسرائیل بكات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاڵ‌وگۆڕكردن له كه‌رتی غه‌ززه.
PM:11:57:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 7788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت