ئیداره‌ی تره‌مپ بڕیارێكی دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی دا
وێستگه‌نیوز-
له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بۆ راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كان بۆ وڵاتانی جیهان، ئه‌مریكا بڕیاری دا به راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كان و به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی به هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی شوباتی 2025، میدیای ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له كه‌ناری رۆژئاوا راگرتووه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه ئه‌و هێزانه، به یه‌كێك له‌و هێزانه داده‌نرێن ره‌نگه له‌قۆناخی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه رۆڵی چاودێریكردنی دۆخی ئه‌منیی كه‌رته‌كه‌یان پێبسپێردرێت.
ئه‌نوه‌ر ره‌جه‌ب، وته‌بێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له كه‌ناری رۆژئاوا بۆ میدیای ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كیی هێزه‌كانیانه له‌رووی دابینكردنی هاوكاری دارایی و مه‌شقپێكردنیان.
به‌رپرسانی فه‌له‌ستینیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به‌هۆی راگرتنی هاوكارییه‌كان، هه‌ندێك له به‌رنامه‌كانی مه‌شق و راهێنانیان راگرتووه و كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌باره‌ی پلانی داهاتوویان بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
به‌هۆی قه‌یرانه ئابوورییه‌كانه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، له مانگی تشرینی دووه‌می 2021ـوه نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات.
كه‌ناری رۆژئاوا به‌ته‌واوه‌تی پشتی به ئیسرائیل به‌ستووه بۆ هاورده‌كردنی سه‌رجه‌م كاڵا و پێداوستییه‌كانی و سه‌رجه‌میان به‌نێو خاڵه سنوورییه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا تێده‌په‌ڕن.
PM:10:49:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت