تره‌مپ، زیلینسكی به "دیكتاتۆر" وه‌سف ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی له ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا گرت و به "دیكتاتۆرێكی هه‌ڵنه‌بژێردراو" وه‌سفی كرد.
سه‌رۆكی كۆشكی سپی له پلاتفۆرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (truthsocial) وتی: "دیكتاتۆرێك به‌بێ هه‌ڵبژاردن. ده‌بێت زێلێنسكی به خێرایی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه ئه‌گه‌رنا هیچ وڵاتێكی بۆ نامێنێته‌وه".
وتیشی: "ته‌نها خۆی و ئیداره‌كه‌ی ده‌توانن كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "سه‌ركه‌وتووانه دانوستان ده‌كه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه "من ئۆكرانیام خۆشده‌وێت، به‌ڵام زیلینسكی كارێكی ترسناكی كرد" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مریكای ڕازی كردووه كه 350 ملیار دۆلار خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو شه‌ڕێكی دۆڕاوه‌وه".
ئه‌و ڕه‌خنه نوێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه زیلینسكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی تره‌مپی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسیه‌كه‌ی به "فه‌زای زانیاری ناڕاست"ی روسیا دانا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له كیێڤه‌وه زیلینسكی بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه دیالۆگی دوێنێی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ روسیا له سعودیه "یارمه‌تی پوتینی دا له گۆشه‌گیریی درێژخایه‌نی خۆی ده‌ربچێت"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو پوتین له‌سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی نه‌مابوو.
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كه‌ی تره‌مپ كه ده‌ڵێت ئاستی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی زیلینسكی بۆ سه‌دا 4 دابه‌زیوه، سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتی: "پێشتر گوێم له‌م جۆره زانیارییه چه‌واشه‌كارانه له‌لایه‌ن روسیاوه بووه".
PM:09:59:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت