ئێران بوودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی زیاد كرد
وێستگه‌نیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سێ هێنده زیاد كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێنێت كه ئایا تاران خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كات؟
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌حمه‌د به‌خاشیش ئه‌رده‌ستانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران، ئاشكرای كرد كه زیادكردنی بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ سێ هێنده‌ی ته‌رخانكراو له بودجه‌ی ساڵی 2025دا، به مانای ئه‌وه نییه كه وڵات خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كات.
ئه‌رده‌ستانی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی كه سێ هێنده‌كردنی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هێزه چه‌كداره‌كان له بودجه‌ی ساڵی 2025دا مه‌رج نییه به‌و مانایه بێت كه "وڵات خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كات"، به‌ڵام ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی "دانوستان بژارده نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا زیادكردنی بودجه‌ی ته‌رخانكردنی هێزه چه‌كداره‌كان له‌سه‌دا 200 به مانای ئاماده‌كارییه بۆ جه‌نگ، وتی: "ناكرێت به وردی ئه‌وه بڵێین، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا، ئه‌م زیادبوونه گه‌وره‌یه مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه دانوستان ناكه‌ین، و دانوستانیش ناخه‌ینه كارنامه‌ی خۆمانه‌وه".
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ باسی له نیازی جێبه‌جێكردنی "به‌ڵێنی ڕاسته‌قینه‌ی 3" كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئه‌وا ناوچه‌كه ئاگرده‌گرێت به‌جۆرێك كه مه‌وداكه‌ی حیساب نه‌كرێت”.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئیسرائیل "هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌بێت".
پێشتریش عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاندبوو كه "هه‌ست به هیچ نیگه‌رانی و كێشه‌یه‌ك ناكه‌ین سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت یان شه‌ڕی راسته‌وخۆ". ده‌سته‌واژه‌ی "هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت” له وتاری فه‌رمی ئێران‌دا وه‌ك هاوواتای "جه‌نگ” به‌كاردێت.
له پرۆژه‌ی بوودجه‌ی ساڵی 2025دا حكومه‌تی ئێران به‌نیازه رۆژانه ملیۆنێك و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و 420 هه‌زار به‌رمیل له‌و نه‌وته بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ته‌رخانكراوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به پێی ماڵپه‌ڕی ئێران ئینته‌رناشناڵ له سه‌دا 24ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی رۆژانه راسته‌وخۆ بۆ سوپا ده‌بێت.
له ڕووی به‌هاوه، ئه‌و نه‌وته‌ی له ساڵی 2025 بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ته‌رخانكراوه، به نزیكه‌ی 11 ملیار یۆرۆ مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له كاتێكدا له بودجه‌ی ساڵی 2024دا 4 ملیار یۆرۆ بووه، واته مه‌سعود پزیشكیانی سه‌رۆكی ئێران بودجه‌ی سه‌ربازی بۆ نزیكه‌ی سێ هێنده زیادكردووه.
حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران وتی: "دۆخی جه‌نگ ته‌نیا به مانای هێرشكردن نییه، به‌ڵكو ئاماده‌بوونه بۆ به‌رگریكردن".
وتیشی: "له راستیدا بۆردومانه‌كه بۆ ئێمه خراپ نه‌بوو، چونكه وایكرد به‌رپرسان زیاتر هۆشیار بن، ئێمه‌ش پاره و توانای زیاترمان ده‌ستكه‌وت".
PM:08:58:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت