بەرپرسی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیدر دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 2ـی 2025، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئایلا ئاککوش، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیدر دەستگیرکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لە ئیدری باکووری کوردستان کراوە.
تیمەکانی ئاسایشی ئیدر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاککوش و دەستگیریان کردووە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لەبارەیەوە ئامادەکراوە، ئاککوش بە "هاوکاریکردن و ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆرستیی چەکدار" تۆمەتبار کراوە و هەر لەبەر ئەو تۆمەتەش دەستگیرکراوە.
ئاشکراشکراوە، ئەو بەرپرسەی دەم پارتی بۆ لێکۆڵینەوە براوە بۆ ئیستەنبووڵ.
AM:11:00:19/02/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت