کۆشکی سپی: ئیلۆن مەسک هیچ دەسەڵاتێکی بڕیاردانی نییە و تەنها راوێژکاری ترەمپە


وێستگەنیوز_ The Guardian

کۆشکی سپی دەڵێت، ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە تیمی ئیدارەکەی ترەمپ و تەنها راوێژکارێکی ئاسایی سەرۆکە.

جۆشوا فیشەر، بەرپرسی نوسینگەی کارگێڕی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئیلیۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە ئیدارەی نوێی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و توانای بڕیاردانی نییە بە هیچ جۆرێک، "ناوبراو تەنها راوێژکارە."

دووپاتیشی دەکاتەوە، مەسک وەک ڕاوێژکارە باڵاکانی دیکەی کۆشکی سپی، هیچ دەسەڵاتێکی ڕاستەقینە و فەرمی نییە بۆ ئەوەی بڕیار لە کارەکانی حکومەتدا بدات.

بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوەیە لە کۆشکی سپییەوە لە پاش داوایەکی یاسایی ژمارەیەک لە داواکاری گشتیی سەر بە دیموکراتەکان دێت کە باسیان لەوە کردووە، مەسک ئەندامی وەزارەتی لێهاتووی ئەمریکا (US Doge Service) نییە و نابێت دەستی بە داتا فیدڕاڵییەکان بگات".

پاش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئیلیۆن مەسک بووەتە یەکێک لەو رووخسارانەی زۆرترین دەرکەوتنی لەگەڵ سەرۆکدا هەیە.


AM:09:08:19/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت