سەرۆکایەتی لوبنان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
وێستگەنیوز_
وتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت ئەگەر هێزەکانتان لە باشووری وڵاتەکەمان نەکشێننەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین.
ئەمرۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2025، نەجات شەرەفەددین، وتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان ڕایگەیاند، "مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەمان بە داگیرکار دەزانین."
ئاماژەی بەوەشداوە، "داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین فشار لە ئیسرائیل بکات هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنیتەوە."
هۆشداریشی دا لەوەی، "بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکە ئەوەی پێویست بیت دەیکەین."
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو "هێزەکانی ئیسرائیل لە پێنج شوێنی باشووری لوبنان دەمێننەوە."
رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاگربەستی نێوان حزبوڵلای لوبنان و سوپای ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردن, بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەنێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت، دواتر، هێزەکانیان لە باشووری لوبنان بکشێنەوە و سوپای لوبنان لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.
PM:03:51:18/02/2025
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت