به‌ڤیدیۆ... گریانی سه‌رۆكی كۆنفرانسی میونشن به‌هۆی وتاره تونده‌كه‌ی جێگری تره‌مپ
وێستگه‌نیوز-
له دیمه‌نێكدا كه سه‌رنجی جیهانی راكێشا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست دا و به‌هۆی لێدوانه تونده‌كانی جێگری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، فرمێسك به چاوه‌كانیدا هاته خواره‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌رفه‌تی وتاره‌كه‌ی قۆسته‌وه و ره‌خنه‌ی له ئه‌وروپا گرت به‌هۆی سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین.
له میانه‌ی وتاری كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا، كریستۆف هیوسگن، سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، پره‌نسیپه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌نده هاوبه‌ش نین وه‌ك ئه‌وه‌ی جاران وا بیری لێده‌كرایه‌وه.
هیوسگن وتی: "دوای وتاره‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌بێت هۆشیار بین له‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا بنه‌مای پره‌نسیپه هاوبه‌شه‌كان (له نێوان وڵاتانی رۆژئاوا) هاوبه‌ش نه‌ماون".
دواتر ستایشی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌وروپیانه‌ی كرد كه له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا دژی ڤانس بوون و جه‌ختی له‌سه‌ر "به‌ها چه‌سپاوه‌كان" كرده‌وه.
له‌كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازیانه و له دیمه‌نێكدا كه سه‌رنجی ئاماده‌بووانی ڕ‌اكێشا، سه‌رۆكی كۆنفرانسی میونشن كۆنترۆڵی هه‌سته‌كانی له‌ده‌ست دا و ده‌ستی كرد به گریان، و نه‌یتوانی قسه‌كانی ته‌واو بكات.
PM:11:49:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 4472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت