وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پێویسته حه‌ماس له‌ناوببرێت
وێستگه‌نیوز-
ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی كۆشكی سپی له باره‌ی غه‌ززه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆك "له تێڕوانینی خۆیدا روون بووه" سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌و خاكه، ده‌شڵێت: "پێویسته حه‌ماس له‌ناوببرێت".
ماركۆ روبیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له قودس له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "پێویسته حه‌ماس له‌ناوببرێت، حه‌ماس ناتوانێت وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی یان حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت...ده‌بێت له‌ناوببرێت".
وتیشی: "نابێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكه‌ینه‌وه و ناكرێت حه‌ماس له غه‌ززه ئاینده‌ی هه‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه "ناكرێت بیرۆكه به‌كارهێنراوه‌كان له غه‌ززه دووباره بكرێنه‌وه".
ده‌شڵێت: "سه‌رۆك له تێڕوانینی خۆیدا زۆر بوێرانه بوو كه ئاینده‌ی غه‌ززه ده‌بێت چی بێت، نه‌ك هه‌مان بیرۆكه بێزاركه‌ره‌كانی رابردوو، به‌ڵكو شتێكی بوێرانه و شتێك، راشكاوانه، كه پێویستی به بوێری و دیدگا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌رده‌وام بێت هه‌مان دووباره‌كردنه‌وه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانێكی پێشنیار كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ میسر، ئوردن یان وڵاتانی دیكه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئیسرائیل و ئه‌و ئاڵه‌نگارییه ئه‌منییانه كرد كه دروستی ده‌كه‌ن و وتی: نابێت سوریا ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دیكه"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێت حكومه‌تی لوبنان حزبوڵا چه‌ك بكات".
PM:11:55:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت