ناتانیاهۆ بۆ ئێران: رووبه‌ڕووتان ده‌بینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی كرد و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رووبه‌ڕووتان ده‌بینه‌وه".
ناتانیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیسرائیل وتی: "به‌درێژایی 16 مانگی رابردوو، ئیسرائیل گورزێكی به‌هێزی له باڵه تیرۆریستییه‌كانی ئێران داوه".
وتیشی: " گومانم نییه كه له سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌هێزی سه‌رۆك تره‌مپ و پشیوانی به‌هێزتان، ده‌توانین و كاره‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین".
وتیشی: "ئیسرائیل و ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا شان به شانی یه‌كتر وه‌ستاون".
سه‌باره‌ت به سوریاش، ناتانیاهۆ وتی: "ئیسرائیل كارده‌كات بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له نزیك سنووره‌كانمان له باشووری رۆژئاوای سوریا".
راشیگه‌یاند كه "گه‌ر هه‌ر هێزێك له‌مڕۆدا له سوریا هه‌بێت و پێیوابێ ئیسرائیل رێگه به هێزه دوژمنكاره‌كانی تر بدات، سوریا وه‌ك بنكه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن له دژی ئێمه به‌كاربهێنێت، ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌یه".
PM:10:43:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت