تورکیا بوونی سەربازی خۆی لە سوریا دەبەستێتەوە بە نەهێشتنی "پەکەکە"


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە بوونی سەربازی خۆی لە باکووری سوریا دەچێتەوە، ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئەم وڵاتە (مەبەستی ئەحمەد شەرعە) ھەستان بەرووبەرووبونەوە و لەناوبردنی گروپێکی چەکداری کوردی کە لەلایەن تورکیا و ولایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاوە وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و پۆلێن کراوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "شەرقلئەوسەت"، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شانبەشانی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی کرد و هیچ لێدوانێکی لەسەر لێدوانەکانی نەدا، فیدان پێشتریش ئەو جۆرە هەستانەی دەربڕیوە.

هەربەپێی هەواڵی رۆژنامەکە بێت، "پەکەکە دەیان ساڵە یاخیبوونێکی دژ بە تورکیاوە و داوای ئۆتۆنۆمی زیاتر بۆ کورد دەکات"، هاکان فیدان لەبارەی پەکەکەوە وتی، "ئێمە بەرگەی هیچ جۆرە میلیشیایەکی چەکدار ناگرین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە ئەم گروپانە لەژێر یەک سوپای نیشتمانیدا لە سوریا یەکبگرن"، ئەوەشی وت، کە سەرکردە نوێیەکان لە سوریا وەڵامی ئەم بیرۆکەیەیان داوەتەوە.


AM:11:16:16/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت