زێلێنسکی فشار دەخاتە سەر ئەوروپییەکان بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە رێککەوتنی ترەمپ و سەرۆکی رووسیا


وێستگەنیوز- AFP

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کرد کە هەنگاو دژی رووسیا بگرنەبەر و کار بۆ رێگریکردن لە ڕێکەوتنی ئەمریکییەکان لەگەڵ رووسیا بکەن "لە پشتی کیێڤەوە".


زێلێنسکی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی نێودەوڵەتی وتی، "بەڕاستی پێموایە کاتی ئەوە هاتووە هێزی چەکداری ئەوروپی دروستبکرێت".

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا فشار دەخاتە سەر ئەوروپییەکان بۆ ئەوەی کار لەسەر رێککەوتنی ترەمپ و رووسیا بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بەو ئەوروپییەکان بکات کە ماوەی سێ ساڵە شانبەشانی واشنتۆن پاڵپشتی کیێڤ دەکەن.

دواتر ترەمپ پەیوەندی بە زێلنسکیەوە کرد، بەڵام ئەو هەوڵی نەدەدا پێشوەختە لەگەڵیدا لەسەر ستراتیژییەک رێکبکەوێت بۆ دانوستان.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتی گفتوگۆکەیاندا ترەمپ باسی لەوە نەکردووە کە ئەمریکا لەسەر مێزی دانوستان پێویستی بە ئەوروپا هەیە"، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە "ترەمپ حەزی لە هاوڕێ لاوازەکان نییە، بەڵکو رێز لە هێز دەگرێت".


AM:08:43:16/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت