كۆچبه‌رێكی سوری له نه‌مسا به چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی
میدیاكانی نه‌مسا ئه‌م وێنه‌یه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌كه‌یه
وێستگه‌نیوز-
گه‌نجێكی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوری له شه‌قامێكی شارێكی نه‌مسا به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و به‌پێی زانیارییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌ن.
پۆلیسی نه‌مسا رایگه‌یاند كه له شاری فیلاخ، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و له ئه‌نجامدا هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان كوژراو و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی نه‌مسا، رووداوه‌كه له نزیك گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی ڤیلاخ كه شارۆچكه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باشوری وڵاته‌كه و نزیكه له سنوری ئیتاڵیا و سلۆڤینیا روویداوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "هێرشبه‌ره‌كه به چه‌قۆ هێرشی كردووه و له ئه‌نجامدا هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان كوژراوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندابون، كه بارودۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كان نازانرێت".
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری به‌رپرسێكی پۆلیسی نه‌مسا بڵاویكرده‌وه كه "تۆمه‌تباره‌كه كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی سوریایه و ته‌مه‌نی 23 ساڵانه و دوای روداوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه".
PM:11:45:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت