تره‌مپ تۆپه‌كه‌ی خسته گۆڕه‌پانی ئیسرائیله‌وه
وێستگه‌نیوز –
دوای ته‌واوكردنی وه‌جبه‌ی شه‌شه‌می ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆپه‌كه‌ی خسته گۆڕه‌پانی ئیسرائیله‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئێستا بڕیاربدات چی بكات سه‌باره‌ت به‌و واده‌یه‌ی كه بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م زیندانییه‌كان دیاریكراوه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بوو.
تره‌مپ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی Truth Social په‌یامێكی له‌باره‌ی ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان بڵاو كرده‌وه و نووسی: "حه‌ماس تازه سێ بارمته‌ی له غه‌ززه ئازاد كردووه، كه یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه. پێده‌چێت له دۆخێكی باش‌دا بن!".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش جیاوازه له لێدوانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی حه‌ماس كه تێیدا هاتبوو هیچ بارمته‌یه‌ك ئازاد ناكه‌ن".
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یداده‌شڵێت: "ئێستا ئیسرائیل ده‌بێت بڕیار بدات چی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و واده‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان دنرابوو. ئه‌مریكا پشتیوانیی له بڕیاره‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌كات".
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌ماس هه‌موو بارمته‌كان تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ئازاد نه‌كات، ئه‌وا ده‌رگای دۆزه‌خیان به‌سه‌ردا ده‌كاته‌وه".
PM:06:55:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت