حەماس پێشبینیدەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی قۆناغی دووەم دەستپێبکات
وێستگەنیوز- AFP
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس ئاشکرایدەکات، بزووتنەوەکە پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانەکان بکات.
ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2025، تاهیر نونو، سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس، بۆ فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە بزووتنەوەکە پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانەکان بکات لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و راشیگەیاندووە، "نێوەندگیرییەکان بەردەوامن لە گفتوگۆکان لەسەر ئەم بابەتە".
حەماس دووپاتیکردەوە، پابەندە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕ و سەرجەم مەرجەکانی ئاگربەست کە لە دوای 15 مانگ لە شەڕی وێرانکەر لە کەرتی غەززە کرا.
هەروەها سەرچاوەیەکی فەلەستینی کە ئاگاداری دانوستانەکانە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "نێوەندگیرییەکان حەماسیان ئاگادارکردەوە کە هیوادارن هەفتەی داهاتوو قۆناغی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان دەست پێبکەن، واتە لە دەوحە".
PM:09:57:14/02/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت