جارێکی دیکە تیک تۆك دەگەڕێتەوە ئەمریکا
وێستگەنیوز-
دوای قەدەغەکردنی تیک تۆک لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ئەپی تیک تۆک گەڕایەوە ئاپستۆر-ی ئەپڵ و گوگڵ لە ئەمریکا.
بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان بێت، لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، لە ئەمریکا جارێکی دیکە ئەپی تیک تۆک گەڕاوەتەوە ئاپستۆر-ی ئەپڵ و گوگڵ.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قەدەغەکردنی تیک تۆکی بۆ 5ی نیسانی ئەمساڵ دواخست، هەروەها دڵنیایی بە کۆمپانیاکان دا کە بەهۆی ئەپی چینییەوە رووبەڕووی سزا نابنەوە.
ئەپڵیکەشنی تیک تۆک لە ئێستادا لە ئەمریکا بەردەستە کە زیاتر لە 170 بینەری لەو وڵاتە هەیە، ئەپەکە دوای چەند هەفتەیەک لە وەستانی خزمەتگوزارییەکانی گەڕایەوە بەردەستی بەکارهێنەرە ئەمریکییەکانی.
PM:05:55:14/02/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت