سەرۆکی فەرەنسا: به‌مزوانه پێشوازی له ئه‌حمه‌د شه‌رع دەکەم
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، به‌مزوانه له فەڕه‌نسا پێشوازی له ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوان ئاماده‌ین پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاته راگوزه‌ره‌كان بكه‌ین له سوریا.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی فەرەنسا بێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەم نزیکانە لە پاریس پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دەکەم".
ماکرۆن دووپاتیکردەوە کە پاریس رێگە بە پەنابەرانی سوری دەدات گەشت بۆ وڵاتەکەی خۆیان بکەن و بگەڕێنەوە بۆ فەرەنسا، جەختیشی کردەوە، "نابێت رێگە بە میلیشیا ئێرانییەکان بدرێت بگەڕێنەوە بۆ سوریا".
ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە هێزەکانی هەسەدە بخرێنە ناو سوپای سوریاوە، چونکە ئەوان هاوکاری شکستپێهێنانی داعشیان کردووە و ئێمە دەستبەردارییان نابین".
سەرۆکی فەرەنسا ئەوەشی وت، "ئێمە ئاماده‌ین پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاته راگوزه‌ره‌كان بكه‌ین له سوریا".
PM:11:19:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت