ترەمپ و پوتین رێککەوتن
وێستگەنیوز- AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامدا.
سەرۆکی ئەمریکا لە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی "تروس سۆشیال" رایگەیاندووە، لەگەڵ پوتین بانگهێشتنامەمان ئاڵوگۆڕ کردووە بۆ ئەوەی "سەردانی وڵاتی یەکتر بکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "دەستبەجێ" پەیوەندی بە ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە ئاگاداری بکاتەوە.
لای خۆیەوە کۆشکی کرێملین بەجیا رایگەیاند، "پەیوەندییەکە کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە و پوتین و ترەمپ لەسەر ئەوە کۆکن کە کاتی ئەوە هاتووە کە پێکەوە کاربکەین".
ترەمپ دەڵێت، "ئێمە رێککەوتین کە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بوەستێنین و کوژران نەهێڵین، بۆ ئەو مەبەستەش پێکەوە کاردەکەین".
هەروەها سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجام داوە".
هەروەها دیمیترۆ لیتڤین، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، پەیوەندییەکە "تازە کۆتایی هاتووە"، تائێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە.
PM:09:26:12/02/2025
ئهم بابهته 2672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت