وەزیری دەرەوەی سوریا: بەم نزیکانە سەردانی بەغدا دەکەم
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکرایکرد، بانگهێشتێکی فەرمی پێگەیشتووە و بەمنزیکانە سەردانی بەغدا دەکات، هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی سەردانەکەوە ئاشکرا نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەنووس عەمار تەقی لەمیانەی بەشداریکردنی له لوتكهی جیهانیی حكومهتهكان له دوبهی رایگەیاند، "بانگهێشتی فەرمیم لە بەغداوە پێگەیشتووە بەمنزیکانە سەردانی بەغدا دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی ئایندە لە ئازاری داهاتوودا دەبێت بە نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سوریا و متمانەمان بە تواناكانی گەلی سوریا هەیە و باوەڕمان بە سەرجەم پێكهاتەكانی هەیە و گەلی سوریا بۆ ماوەی هەزاران ساڵ پێكەوە ژیاون و دەستووریش هەمووان بەڕێوەدەبات".
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی، "بۆ یەکەمجارە سورییەکان خەمی حکومەتیان هەیە و ئەمەش گوزارشتە لە ئیرادەیەکی راستەقینە بۆ سەربەخۆیی و بەشداریکردن".
PM:04:32:12/02/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت