پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی چوار لایەنەی دژی داعش پەسەند کرد


وێستگەنیوز_

پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دژی داعش کە چوار وڵات لەخۆدەگرێت پەسەند کرد.
 
ئەمرۆ چوارشەممە نوح یڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئێمە هاوپەیمانییەکی چوار قۆڵی؛ تورکیا، عێراق، ئوردن و سووریا، لە دژی داعش پێکدەهێنین، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داعش هەڕەشە لە سووریا و عێراق نەکاتەوە، ئەمەش هەموو جۆرە بژاردەیەک دەگرێتەوە، لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییەوە تاوەکو ئۆپەراسیۆنی هاوبەش".
 
کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی فوئاد ئۆکتای، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەنقەرە کۆبووەوە. ئۆکتای باسی لە کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا کرد و رایگەیاند، "لە بابەتی پاککردنەوەی سووریا لە پەکەکە و باڵەکانی؛ پەیەدە/یەپەگە/هەسەدە، دانوستاندن کراوە".
  
هەروەها باسی لەوەش کرد، ئەنقەرە بەنیازە لەگەڵ عێراق، سووریا و ئوردن هاوپەیمانییەکی چوار قۆڵی پێکبهێنێت. ئەو هاوپەیمانییە لە چەند رەهەندێکدا کار دەکات و رێگری لە بەهێزبوون و چالاکییەکانی داعش دەکات.


PM:03:05:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو